Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:15

(فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی، خولی شەشەم) له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت و شوێنەواری عێراق/ فەرمانگەی سینەما و شانۆ، فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی (نمایشە نیشتمانییەكان) / خولی شەشەم لەڕۆژانی 22 تا 28 ی شوبات ساڵی 2023 لەشاری سلێمانی ڕێكدەخات.
لەمبارەیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق - بەشی سینەما و شانۆ، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد، بانگهێشتی سەرجەم گروپە شانۆییەكانی عێراق و كۆلێژەكانی هونەرە جوانەكان و پەیمانگەكانی هونەرە جوانەكانی عێراق دەكات بۆ بەشداریكردن لەچالاكییەكانی (فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی، خولی شەشەم)، كە بۆ ماوەی لە  ٢٢ تا ٢٨ / شوباتی ٢٠٢٣ لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
داواكاری بەشداریكردن تا 2022/12/30 وەردرەگیرێت  و فێستیڤاڵەكە لەسەر بنەمای پێشبڕكێ بەڕێوە دەچێت، بۆ بەشداریكردن لە ڤیستیڤاڵ ئەو لینكەی خوارەوە دابگرەو بەدوای ڕینماییەكان بكەوەو فۆرمەكە پڕ بكەرەوە.

https://2u.pw/u4m66V   

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.