Erbil 15°C یەکشەممە 21 نیسان 01:11

یه‌كێك له‌ شاكاره‌ مه‌زنه‌كانی "یڵماز گونه‌ی" چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

فيلمی"هاوڕێ" ،له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنان و ڕۆڵبینینی خودی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سینه‌ماكار "یڵمازی گونه‌ی"، له‌چوارچێوه‌ی كتێب دا بڵاوكرایه‌وه‌.

كتێبی "هاوڕێ" كه‌ چیرۆك ،سیناریۆ ، فیلم له‌ خۆده‌گرێت ، له‌وه‌رگێرانی "ئه‌حه‌مه‌د محه‌مه‌د ئیساعیل" یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌كانی هاوار فيلم كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران .

فيلمی "هاوڕێ"، باس له‌ كێشه‌ی چینایه‌تی ده‌كات، دوو هاوڕێی منداڵی و خه‌ڵكی یه‌ك گوند، یه‌كیان لایه‌نگری هه‌ژاران و هه‌ڵگری بیری چه‌پ، ئه‌ویتریش له‌ لایه‌نگری چینی سه‌رمایه‌داریه‌ به‌ڵام ئه‌و له‌ كۆتاییداله‌ نێو ده‌چێت.

شایانی باسه‌ فیلمی" هاوڕێ"، كه‌ سیناریۆ و ده‌رهێنان و ڕۆڵبینینی خودی یڵمازی مه‌زنه‌، له‌ ساڵی 1974 به‌رهه‌م هێندراوه‌ و ناوبانگێكی زۆری له‌نێو سینه‌مای ئه‌وسای توركیادا به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.