Erbil 2°C ھەینی 27 کانوونی دووەم 05:17

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی بەریتانیای کرد کە لەماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسولی گشتیی بەریتانیا، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی دوای سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا لە مانگی چواری ئەمساڵدا، کە بووە وەرچەرخانێک لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوان هەردوولادا. کونسولی گشتیی بەریتانیا هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیرکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.