Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:41

مۆندیالی قەتەر.. ئەمڕۆ دوو یاری لە قۆناغی 16 ئەنجام دەدەرێن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە4ی12ى2022، له‌ میانی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی جیهانیی 2022 له‌ قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی فەڕەنسا و هەڵبژاردەی پۆڵەندا، هەروەها هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵتەرا و هەڵبژاردەی سێنیگال رووبەڕوو یەکتر دەبنەوە.

هه‌ڵبژارده‌ی فەڕەنسا و هەڵبژاردەی پۆڵەندا کاتژمێر 6ى ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر لە یاریگای "سومامە"، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

هەروەها لە دووەم یاریدا کە کاتژمێر 10ى ئه‌مشه‌و ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و هەڵبژاردەی سێنیگال لە یاریگای "ئەلبەیت" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یارییەکانی ئەمشەو بۆ هەڵبژاردەکان چارەنووسساز و یەکلاکەرەوە دەبن لەوەی کام لە هەڵبژاردەکان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە دەکەن و کام لە هەڵبژاردەکان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەردەکەون.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.