Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 00:29

سەرۆک بارزانی بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: بە کاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنن

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 03ـی 12ـی 2022 بەنگین ڕێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق دەستبەکاربوو، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و ڕایسپارد تاوەکو بە کاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنێت.

بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستە کرد و پیرۆزبایی لێکردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

لە تویتەکەیدا دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هاتووە " پێشنیاز دەکەم زۆرترین هەوڵ بۆ خزمەتکردنی هەموو پارێزگاکانی عێراق بە یەکسانی بدەن."

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەی ڕایسپاردووە کە کار بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان بکەن، هەروەها بە کاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنن."

هەر لەو پەیامەدا سەرۆک مەسعود بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ دووپات کردۆتەوە و جەختی کردۆتەوە کە کەمتر قسە بکەن و زیاتر کرداریان هەبێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە كاندیدانی هەردوو پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و وەزارەتی ژینگە دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.