Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:46

چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کران

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کران و زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمشەو شەممە 03ـی 12ـی 2022 چوار مووشەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئاراستەی بنکەی سەربازگەی تورکیا لە زێلکان کرا.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی سەربازگەی زێلکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

بەڕێوەبەری ناحییەی زێلکان ئاماژەی بەوەش دا کە مووشەکبارانەکە مەترسی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.