Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:06

پارێزگاری هەولێر بەدەم داواکاری قوتابییانەوە دەچێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمشەو شەممە 03ـی 12ـی 2022 قوتابییانی بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت گردبوونەوە، پارێزگاری هەولێر بەدەم داواکاری قوتابییانەوە چوو.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دواى ئەوەى بەهۆى کەمى خزمەتگوزاریى لە بەشەناوخۆییەکانى شەوکەت شێخ یەزدین، بەشێک لە قوتابییان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ڕێگەى سەرەکى (هەولێر - کەرکووک)ـیان گرت،  ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى د.كامه‌ران یونس، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین نوێنەرانى  قوتابییان لە زانکۆ، لەگەڵ قوتابییانى بەشەناوەخۆیى شەوکەت شێخ یەزدین کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاند: پارێزگارى هەولێر لەنزیکەوە گوێى لە داوا و داخوازیى و کێشە و کەموکوڕى قوتابییان گرت و دووپاتی كردەوە کە لەگەڵ هەموو داخوازییەکانی ئەواندایە.

لەبارەى دابینکردنى خزمەتگوزاریش بۆ بەشەکەیان پارێزگاری هەولێر بەڵێنی دا لە زووترین کاتدا بۆیان چارەسەر دەکرێت و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.