Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:59

لە هەولێر ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 05:15ـی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە هەولێر ڕووی دا و کەسێک گیانی لەدەست دا.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردۆتەوە کە لەسەر شەقامی 120 مەتری، لەنزیک پردی فڕۆکەخانە، بارهەڵگرێکی گەورە کە ئاژەڵی بارکردبوو، لەگەڵ ئاژەڵەکانیش لەدواوە سەرنشینێکی دانابوو بۆ پاسەوانی، لە کاتی تێپەڕبوونی بەژێر پردەکە وادیارە پاسەوانەکە بەپێ وەستابوو، بۆیە سەری بەر بنمیچی پردەکە کەوتبوو.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو کەسە دەستبەجێ هەر لەو شوێنەدا گیانی لەدەست داوە، شوفێری بارهەڵگرەکەش بێئاگاببوو لە ڕووداوەکە و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن، تاوەکوو لەلایەن شوفێرانی دیکەوە ئاگادار کرابووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.