Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:48

قەتەر: ئەوانەی بلیتیان بۆ یارییەکانی جامی جیهانی نییە دەتوانن سەردانی وڵاتەکەمان بکەن

کوردستان TV
100%

قەتەر رایگەیاند هاندەرانی یارییەکانی جامی جیهانی فیفا2022 بەبێ بلیت رێگەیان پێدەدرێت سەردانی وڵاتەکە بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن لیژنەی باڵای پرۆژە و میراتی رۆشنبیری قەتەرەوە بلاوکراوەتەوە، زانیاریی لەسەر ئەو تایبەتمەندییە نوێیە خراوەتەڕوو کە بە ئەپی کارتی ''حەییا'' ناسێندراوە و مۆڵەتی چوونەژوورەوەیە بۆ ئەو هاندەرانەی سەردانی قەتەر دەکەن بۆ یارییەکانی جامی جیهانی فیفا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: تایبەتمەندییە نوێیەکەی کارتی حەییا رێگە بە هاندەران دەدات لە سەرانسەری جیهانەوە سەردانی قەتەر بکەن و چێژ لە کەشوهەوای یارییەکانی جامی جیهانی فیفا وەربگرن بێ ئەوەی پێویستیان بەکڕینی بلیتی یارییەکان هەبێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هاندەران دەتوانن بە دیاریکردنی شوێنی مانەوەیان و پێدانی 500ریاڵی قەتەری بێنە ناو وڵاتەکەوە، بۆ هاتنە ناوەوەش مەرجی بەکارهێنانی کارتی حەییا وەک خۆی هێڵدراوەتەوە و بەردەوامە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو کەسانەی بلیتی یارییەکانیان هەیە، منداڵەکانیان کە لەگەڵیاندان و تەمەنیان 12 ساڵ و بچووکترە بەخشراون لە کڕینی بلیت.

پێش ئەم راگەیاندنە بۆ جامی جیهانی 2022، واتە پێش (دووی کانوونی دووەم)، چوونە ناو قەتەر پێویستی بە بلیتی یاری و کارتی حەییا هەبوو.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.