Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:19

ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری کۆنفرانسی بەرلین بۆ ئاسایش دەکات

کوردستان TV
100%


کۆنفرانسی ئاسایش کە سالانە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەدەچێت و باس لە ئاسایشی جیهان بە گشتی و ئاسایشی ئەوروپا بە تایبەتی دەکات.
ڕائد ڕێبین ڕۆژبەیانی ئەفسەری لیوای (1)ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، کە ئێستا لە کۆلێژی ئەڕکان لە وولاتی بەریتانیا دەخوێنێ لەلایەن کۆلێژی ئەرکانی بەریتانیاوە هەلبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی بەرلین کە لە ئەلمانیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو.

ساڵانە لەم کۆنفرانسەدا وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆک ئەرکان و ئەفسەر و سیاسەتمەداری بالا لەسەر ئاستی جیهان بەشداری تێدا دەکەن، بۆ ئەم ساڵ سەرنج و تێڕوانینەکان لە سەر شەڕی ڕوسیا و ئۆکڕانیا بوو، کاریگەری ئەم شەڕە لە سەر جیهان بە گشتی و لە سەر ئەوروپا بە تایبەتی.
لەم کۆنفرانسەدا سکرتێری گشتی ناتۆ لە ووتارێکدا باسی لە پێشڤەچونەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ئەوروپا کرد و چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ وەستاندنی روسیا بە ئاراستەی ئەوروپا، دواتر وەزیرانی بەرگری هەنگاریا ، نەرویج ، سوید ،فلندا ووتاری خۆیان پێشکەش کرد سەبارەت بەدۆخی ئەمنی و سەربازی لە سنووری وولاتەکانیان.
رائد ڕێبین رۆژبەیانی لە پانێلێک لە ژێر ناونیشانی ئاستەنگەکانی جولەپێکردنی تەشکیلاتی سەربازی گەورەـ پیادە بەشداربوو
کە هەر یەک لە سەرۆک ئەرکانی فەرەنسا ـ ئەلمانیا ـ هۆلەندا ـ لیتوانیا باسیان لە گرفتەکانی بەردەم جولەپێکردن و گواستنەوەی هێزی پیادە کرد، کاتێک بە تەشکیلاتی گەورە جولەدەکەن و هەر یەکە و چارەسەری کێشەکانی خستە ڕوو و پاشان بە پرسیار و وڵام لە نێوان بەشداربوان و پانێلستەکان بەردەوامیان پێدرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.