Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:37

ڤان گال: ئه‌مریكا خاوه‌نی تیپێكی به‌هێزه‌ و گه‌یشتنیشیان بۆ قۆناغی16ی مۆندیال به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سوپرایز نه‌بوو

کوردستان TV
100%


سه‌باره‌ت به‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ قۆناغی شازده‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ر، لویس ڤان گال ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی تیپێكی تۆكمه‌و به‌هێزه‌و به‌م دواییه‌ش ئاستی ئه‌م تیپه‌‌ زۆر به‌خێرایی په‌ره‌یسه‌ندوه‌و كۆمه‌ڵێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ یانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ئاساییه‌ به‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ له‌ یاریه‌كانی مۆندیال ده‌ربكه‌ون و گه‌یشتنیان بۆ قۆناغی شازده‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سوپرایز نه‌بوو.
 ڕاهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌ڕی تواناكانیان بۆ بردنه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاو گه‌یشتن بۆ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ، هاوكات ئاشكراشی كرد كه‌ به‌ ده‌روونێكی ئاسووده‌و به‌ هێمنی درێژه‌ به‌ هه‌مان ئاستی خۆیان ده‌ده‌ن و تا كۆتایی ده‌جه‌نگن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.