Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 05:23

زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك په‌یج و شوێن له‌باره‌ی  ئەگەر قوتابی لە تاقیکردنەوەکانیدا بکەوێتە خولی دووەم،  زانکۆ بۆ هەر وانەیەک بڕە پارەیەک لە قوتابی وەردەگرێت، به‌ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ بڕیاری له‌م شێوه‌یه‌ درابێت.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌: 
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێرـەوە
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەداخەوە لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی نابەرپرس و فەیک، وا بڵاوکراوەتەوە ئەگەر قوتابی لە تاقیکردنەوەکانیدا بکەوێتە خولی دووەم،  زانکۆ بۆ هەر وانەیەک بڕە پارەیەک لە قوتابی وەردەگرێت.
لێرەوە دڵنیایی دەدەین کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە سەرۆکایەتی زانکۆ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە سەروبەندی تاقیکردنەوەکان قوتابی بەو پەڕی ئاسوودەییەوە دەست بە تاقیکردنەوەکانی بکات.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.