Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:33

شێروانە لە کوڕان و سیروانی نوێ لە کچان بوونە پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان

کوردستان TV
100%


لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان،  ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی2ی12ی2022،کۆتایی بەپاڵەوانێیەتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی لاوان بۆ کوڕان و کچان هات.

پاڵەوانێتیەکە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەپارێزگای هەولێر بە بەشداری هەشت یانە لە کوڕان و حەوت یانە لەکچان لەبنکەی وەرزش و لاوانی عەنکاوە بەرێوەچوو.

ئێوارەی ئەمڕۆش بەئامادەبوونی موئەیەد مەغدید سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت و د.ئاڵان قادر ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆلۆمپی و سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لەیەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان دوا قۆناغەکانی پاڵەوانێتییەکە بەرێوەچوو، ئەنجامیش لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان لەپلەکانی پێشەوە تا پلەکانی پێنجەم بەم شێوەیەبوو:

لەسەر ئاستی کوڕان:

1- یانەی شێروانە 132 خاڵ.

2- یانەی سیروانی نوێ 129 خاڵ.

3- یانەی سۆلافی نوێ 103 خاڵ.

4- یانەی چۆمان 55 خاڵ.

5- یانەی زانکۆ 51 خاڵ.

لەسەر ئاستی کچان:

1- یانەی سیروانی نوێ 129 خاڵ.

2- یانەی سەورە 121 خا

3- یانەی شێروانە 108 خاڵ.

4- یانەی چۆمان 30 خاڵ.

5- یانەی ئافرەتانی کەرکوک 12 خاڵ.

لەکۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبووی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ناوەندی گۆڕە‌پان و مەیدانی کوردستان جام و بڕوانامەی بەشداربوو بە پاڵەوانان و بەشداربووان درا.

کاروچاڵاکییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.