Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:22

شاخی ئاسۆس له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌ونه‌وه‌ بۆردومانكراوه‌ و قوربانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ شاخی ئاسۆس له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ماوه‌ت بۆردومانكراوه‌ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ قوربانی كه‌وتۆته‌وه‌.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی شاخی ئاسۆسیان له‌ نزیك گوندی گه‌ڵاڵه‌ له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ماوه‌ت بۆردومان كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا دوو هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون كه‌ خه‌ڵكی گوندی قامیشن و‌ له‌ كاتی بۆردومانه‌كه‌دا له‌ نزیك شاخه‌كه‌ بوون.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ چه‌ند كه‌سێكی گوندی قامیش و خزم و كه‌سی برینداره‌كان، چوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی برینداره‌كان و گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.