Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:12

نرخی نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ڕووی له‌ دابه‌زین كرده‌وه‌ و كه‌مێك له‌ نرخه‌كه‌ی ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و به‌رده‌وامی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی په‌تای كۆڕۆنا له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی وڵاتی چین كه‌ گه‌وره‌ترین كڕیاره‌ نه‌وته‌ له‌ جیهاندا.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 0.1% دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك 11 سه‌نت نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 86.77 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له‌ دابه‌زین كرد و به‌ ڕێژه‌ی 0.2% نرخه‌كه‌ دابه‌زی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 14 سه‌نت نرخه‌كه‌ی كه‌مكرایه‌وه‌، ئێستا به‌ 81.08 دۆلاره‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.