Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 17:11

ئه‌مڕۆ نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە،1-12-2022 له‌ شاری دهۆك كاتژمێر 4ی ئێواره‌ نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستپێدەکات و تاوەکو 8 کانوونی یەکەمی 2022 بەردەوام دەبێت و فیلمێکی حوسێن حەسەن، ئەکتەر و دەرهێنەری کورد، وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵ پێشاندەدرێت.

له‌ خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ، 570 فیلم نێردرابوون و لەو ژمارەیە تەنیا 98 فیلم بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵبژێردران، 51 فیلمی بیانی و 47 فیلمی کوردی.
 
فیسیڤاڵه‌كه‌ ،به‌ فلیمی "بووکا بارانێ"ی حوسێن حەسەن، دەرهێنەری کوردە  ده‌ست پێده‌كات، بۆماوه‌ی هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر سینه‌ما هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.