Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:01

یاسر ئه‌لشه‌هرانی نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت

کوردستان TV
100%


دوای جێگیربوونی باری ته‌ندروستی یاسر ئه‌لشه‌هرانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌، یاریزانه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.
له‌مباره‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی سعودیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند‌ كه‌ دوای دڵنیابوون كه‌ باری ته‌ندروستی شه‌هرانی‌،‌ تیمی پزیشكی رێگه‌یان به‌ یاریزانه‌كه‌ دا نه‌خۆشخانه‌ به‌جێبهێلت و ڕۆژانە له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی بەدواداچوونی پزیشکی بۆ بکرێت.
 جێگای باسه‌‌ شەهرانی لە یاری گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌هێزه‌وه‌ به‌ریه‌ك كه‌وتن و دواتر‌ گواسترایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا.   

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.