Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:26

لە كاتی ئامادەكارییەكان بۆ جامی جیهانی لە قەتەر 400 بۆ 500 كرێكار گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%


گەورە بەرپرس لە جامی جیهانیی 2022 لە قەتەر، حەسەن ئەل سەوادی رایگەیاند لە میانی ئەو ساڵانەی ئامادەكاری كراوە بۆ ئەنجامدانی جامی جیهانیی لە وڵاتەكەی، 400بۆ 500كرێكاری بیانی لە كاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە.
سەرۆكی لیژنەی باڵای میرات و رادەستكردن لە قەتەر، سەوادی بە كەناڵێكی تەلەڤیزیۆنی بەریتانی راگەیاند كە بەپێی داتا فەرمییەكان لە میانی ئامادەكارییەكان بۆ جامی جیهانی لە تەواوی كەرتەكان لە 2014ەوە تاكوو 2020، 400بۆ 500 كرێكاری بیانی لە كاتی كاركردن گیانیان لەدەست داوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا كە نوێنەرانی سەندیكا ئەڵمانی و سویسرییەكان ستایشی كارەكانی ئەوانیان كردووە لەو گۆڕەپانانەی یارییەكانی جامی جیهانییان تیادا ئەنجام دەدرێت و زۆربەی ئەو رەخنانەی ئاراستەیشیان دەكرێت بە "ناڕاست و بێبنەما" لەقەڵەم دا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.