Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:40

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 17 هاووڵاتی دیكه‌ی كوردیان ڕفاند

کوردستان TV
100%

ڕەوتی سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازیی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ بەردەوامە و لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم 17 هاووڵاتیی ئەو شارە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، لاوێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی ئارمین عەزیزی تەمەن 22 ساڵ، لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ لەو شارە ڕفێندراوە.

هەروەها ڕۆژی هەینی، 25ى11ى2022، ئەدیب مەنووچێهری، تەمەن 24 ساڵ و شایان ئینفرادی، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ لە شاری پاوە ڕفێندراوە. هەر لەو ڕۆژەدا دوو برا بە ناوەکانی پەیمان دەربەندی و پێدرام دەربەندی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

لە درێژەی ئەم ڕەوتەدا، ڕۆژی دووشەممە24ى11ى2022، دوو برای دیکە بە ناوەکانی پەیمان غوڵامی و سەیوان غوڵامی و ڕۆژی شەممە26ى11ى2022،  هاووڵاتییەکی تر بە ناوی ئاسۆ مورادیان دەستگیركراون. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە؛ ڕۆژی هەینی، 27ی خەزەڵوەر، سەلام شەمسەدینی، پێشەوا دروودگەر تەمەن 24 ساڵ، دوو برا بە ناوەکانی ئاژوان سادقی و ئاسۆ سادقی کە هەردووکیان تەمەنیان 19 ساڵ بووە، هەروەها پوویا ڕەحمانی، ئالان ڕەحیمی و ئاروین حوسێنی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیێ ئیران لە شاری پاوە ڕفێندراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەلام شەمسەدینی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری پاوە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە، بەڵام لەسەر شوێنی ڕاگیرانی 12 هاووڵاتی لەو ڕفێندراوانە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.