Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:18

داعش خەلیفەیەکی نوێ دادەنێت

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کوژرانی خەلیفەی پێشوویان ڕاگەیاند و خەلیفەیەکی نوێ دادەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی 11ـی 2022 داعش کوشتنی خەلیفەکەیان ئەبو حەسەن قورەشی ڕاگەیاند، لەمبارەیەوە گوتەبێژی ڕێکخراوەکە وردەکاری و چۆنییەتی کوشتنی خەلیفەکەیانی ئاشکرا نەکردووە.

گوتەبێژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە تۆمارێکی دەنگیدا باسی لەوە کردووە کە لەدوای کوژرانی ئەو خەلیفەیان، خەلیفەیەکی نوێیان دەستنیشان کردووە.

ئەو گوتەبێژەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاشکرای دەکات کە بڕیار درا بەیعەت بە ئەبو حوسێن حوسێنی وەک خەلیفەی نوێ بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.