Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:35

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز: نووسراومان داوەتە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە نرخی پارێزگاکانی عێراق نەوت بدرێتە ھەرێم

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق  رایده‌گه‌ێنێت، بڕیاری ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بەو نرخەی ئێستامان ڕاگرتووە و دەشڵێت، یادداشتیان داوەتە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی کە بە نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق ناوت بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت.

د. سەباح سوبحی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەدواداچوونمان بۆ ئەو نەوتە کردووە کە بڕیارە حکوومەتی فیدراڵ ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی بکات بۆ دابەشکردن، بەڵام لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ ھەر لیترێک 750 دینار دیاری کراوە، ئەوەش لە توانای ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستاندا نییە و حکوومەتی عێراق لیتری بە 150 دینار بەسەر پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا دابەشی دەکات.

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز گۆتیشی: دوای ھەوڵێکی زۆر بڕیارەکەمان ڕاگرتووە و ڕازی نابین بەو نرخە زۆرە نەوت بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێمدا دابەش بکرێت، چونکە ناعەدالەتیی تێدایە و ناکرێت بۆ پارێزگاکانی دیکە لیتری بە 150 دینار بێت و بۆ ھاووڵاتییانی ئێمە بە 750دینار، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەھۆی سروشتی ھەرێمی کوردستانەوە پارێزگاکانی ھەرێم لە وەرزی زستاندا بەراورد بە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زۆر ساردترن.

د. سەباح سوبحی ڕوونی کردەوە: لەنێو پەرلەمان 65 ئیمزامان کۆ کردووەتەوە و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە نرخی نەوتی ماڵاندا بکرێت و بە ھەمان نرخی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق نەوت بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.