Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:42

سەرۆكی ئوكراینا: دۆخی بەرەی جەنگ سەختە

کوردستان TV
100%

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئوكراینا، بانگەشەی ئەوەی كرد كە سوپای رووسیا بەردەوامە لە شكستی گەورە لە بەرەكانی جەنگ لە ناوچەی دۆنێتسك سەربە ئۆكراینا و رایگەیاند: دۆخی بەرەی جەنگ سەختە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە كاتەكانی شەو لە هەژماری خۆی لە تیلیگرام بڵاوی كردەوە، بەردەوامی جەنگی رووسیا-ئۆكراینای وەبیرهێنایەوە.
سەرۆكی ئوكراینا باسی لەوە كرد كە هێزەكانی رووسیا بەتایبەتی لە بەری دۆنێتسك هەوڵی پێشڕەوی دەدەن، بەڵام سوپای ئۆكراینا سەركەوتووانە بەردەوامن لە شكاندنیان و گوتی: دۆخی بەرەی جەنگ سەختە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بانگەشەی ئەوەی كرد كە لە ناوچەی دۆنێتسك سوپای رووسیا زیانی زۆری بەركەوتووە و هێزەكانی ئۆكراینا رێگە نادەن یەكەكانی رووسیا پێشڕەوی بكەن.
سەرۆكی ئوكراینا، هەروەها باسی لەوە كرد كە هێزەكانی رووسیا هەوڵ دەدەن ئەو ناوچانەی لە ڵوهانسك كۆنترۆلیان كردووە بەدەستیانەوە بمێنێتەوە و لە ناوچەی خاركێڤ و باشووری ئۆكرایناش پێشڕەوی بكەن.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی باسی لەوەیش كرد كە رووسیا بە دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكراینا تاوانێكی ئەنجام داوە، لەبەرئەوە بەچڕی هەوڵ دەدەن بۆ دادگاییكردنی بەرپرسانی باڵای سیاسیی و سەربازیی رووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.