Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:47

سوودانی بۆ خامەنەیی: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە پێگەی هێرشکردن بۆ سەر دراوسێکانی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی 11ـی 2022 لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی کردەوە کە عێراق ڕێگە نادات ببێتە پێگەی هێرشکردن بۆ سەر دراوسێکانی.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتی سەردانە فەرمییەکی بۆ تاران کۆبووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەم کۆبوونەوەیەدا سوودانی سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ پشتگیریکردن و پاڵپشتیکردنی عێراق لە جەنگی دژی تیرۆر، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی ئەو هەوڵە هاوبەشانەی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و ماددەهۆشبەرەکان.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەگرنگی بەردەوامی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاکانی دا، ڕوونی کردەوە کە حکوومەتی عێراق پێگیرە بە دەستوور ڕێ بگرێت عێراق ببێتە پێگەی هێرشکردن بۆ دراوسێکانی.

ئەوەشی خستەڕوو کە "سوودانی لەم کۆبوونەوەیەدا دووپاتی کردەوە کە حکوومەتەکەی ئابووری و خزمەتگوزاریەکان لەسەرووی کارە لە پێشینەکانی داناوە، هیواشی خواست پەیوەندی تۆکمە لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی زیاتر جێبەجێکردنی ئەم کارانە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە لەلای خۆیەوە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی، پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکایەتی حکوومەت، جەختیشی کرد کە عێراق وڵاتێکی گەورەیە بە سامان و گەنجەکانی و گەلەکەی شایستەی سەقامگیری و خزمەتگوزارییەکانە. هەروەها خامەنەیی گوتی "ئاسایشی عێراق ئاسایشی کۆماری ئیسلامیە، و داوای لە گەلی عێراق کرد زیاتر یەکگرتوو و یەکڕیز بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.