Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 06:45

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئێران و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

لە ڕاگەیەنراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران هاتووە کە لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان و بە تایبەت هەماهەنگی ئەمنی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاوکاری لە بواری وزە و وەبەرهێنان، ئاو و گەشتیاری و سەردانی ئایینی هاوبەش و ڕووبەڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کراوە.  

شاندەکەی عێراق لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، هایان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئیحسان عەوادی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهاتبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.