Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:32

ئێران یاریزانێكی كوردی بە کەفالەت ئازاد کرد

کوردستان TV
100%


یاریزانی تۆپی پێ، وریا غەفووری کە بەتۆمەتی "سووکایەتیکردن بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و پڕوپاگەندەکردن لە دژی رژێم" دەستبەسەر کرابوو، بە کەفالەت ئازاد کرا.

ئاژانسی هەواڵیی میزان کە سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە بڵاوی کردەوە، وریا غەفووری کە هەفتەی رابردوو دەستبەسەر کرا، بە کەفالەت ئازاد کراوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە: وریا غەفووری (ئەمڕۆ) دوای رەوانەکردنی بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی و ئەنجامدانی دوا لێپرسینەوەی دادوەریی، ئازاد دەکرێت.

وریا غەفووری خەڵکی سنە، کە لە میانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی چەندین جار رەخنەی لە دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکان و هەڵوێستی ئیدارەی ئێران گرت لە 24ی تشرینی دووەم، بەتۆمەتی "سووکایەتیکردن بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و پڕوپاگەندەکردن لە دژی رژێم" دەستبەسەر کرا.

دەستبەسەرکردنی وریا غەفووری کاردانەوەی وەرزشوانان و وەرزشدۆستان لە ئێران بەدوای خۆیدا هێنا.


رۆژی 13ی ئەیلوول دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیرشادی تارانه‌وه‌ بە پاساوی "پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی"، مەهسا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵان رەوشی ته‌ندروستیی تێکچوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. رۆژی 16ی ئەیلوول ئه‌مینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. مه‌رگی مەهسا ئەمینی بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایه‌تی له‌ زۆربەی شارەکانی ئێران دژبە ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بارەگاکەی لە نەرویجە له‌ راپۆرتی رۆژی 22ی تشرینی دووه‌می 2022دا بڵاوی كرده‌وه‌، ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە ئاکامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوای مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 416 کەس.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.