Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 11:37

لێژنەی کشتوکاڵ داوا ده‌كات هاوردەکردنی گەنمەشامی قه‌ده‌غه‌ بكرێت

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی کشتوکاڵی، لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی شوان زرار، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانى لێژنەکە کۆبووه‌وە.
لە کۆبوونەوەكه‌دا دوای تاووتوێکردنی پرسی هاوردەکردنی گەنمەشامی، لێژنە بڕیاری دا بەنووسراوی فەرمی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات هاوردەکردنی گەنمەشامی قەدەغە بکرێت تا ئەوکاتەی بەرهەمی ناوخۆیی تەواو دەبێت.
هەر لە کۆبوونەوەكەدا، لێژنە بڕیاری دا بەپێکهێنانی لێژنەیەکی لاوەکی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەڤەری گەرمیان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، لێژنەیەکی لاوەکی تر پێکهێنرا بۆ بەدواداچوونی (2٪)ى پارەی گەنمی جووتیاران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.