Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:06

سەدان کەس لە سوید سکاڵا دژی وڵاتەکەیان تۆمار دەکەن

کوردستان TV
100%

نزیکەی 636 هاووڵاتیی سویدی لە دادگە سکاڵا لەدژی وڵاتەکەیان تۆمار دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە وڵاتەکە بەپێی پێویست کاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا نەکردووە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی سوید ڕایدەگەیەنن: 636 هاووڵاتیی سویدی سکاڵا لەسەر وڵاتەکەیان تۆمار دەکەن دەوڵەت و کۆی سیستەمی سوید تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە بەپێی پێویست کاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا نەکردووە.

باس لەوەش دەکرێت کە ماوەی ساڵێکە ئامادەکاری بۆ ئەم داوایە دەکرێت، بەڵام ئەمە یەکەم داوای لەمشێوەیە لە وڵاتی سوید.

پێشووتر لە وڵاتانی دیکە داوای لەمشێوەیە لە دادگەی تۆمار کراوە، وەکو وڵاتانی هۆڵەندا، بەلجیکا و ئەڵمانیا، بەمەش حکوومەتەکان ناچار بوون بەپێی بڕیاری دادگە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پاراستنی ژینگە و بەرەنگاری گۆڕانی کەشوهەوا چڕتر بکەنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.