Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:28

لە عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعش راگەیەندرا

کوردستان TV
100%

لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی دەزگای دژەتیرۆری عێراقدا لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و بەغدا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و بەغدا ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.