Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 19:05

سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی 11ـی 2022 پێشوازی لە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، پێویستە دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بێت.

د. عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە شاری بەغدا، پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەربڕی و جەختی کردەوە کە پێویستە دەستوور وەکو بنەمایەک سەیر بکرێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.

سەرۆک کۆماری عێراق پشتیوانی خۆشی بۆ سەرخستنی گفتوگۆکان لەو چوارچێوەیە نیشاندا.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.