Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:48

سوپای توركیا كوژران و برینداربوونی 8 سەربازی خۆی لە ناوچەی زاب راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی زاپ پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری توركیا، لە ئەنجامی پێكدادانەكانی زاپ، لانیكەم 5 سەربازی توركیا كوژراون و 3 سەربازی دیكەش برینداربوون.
لەلایەكی دیكەوە پەكەكە بڵاویكردۆتەوە كە، دوای پێكدادانەكانی زاپ، گەریلا هێرشیان كردە سەر دوو ناوەندی سوپای توركیا لە مەتینا و بەتەواوەتی ئەو دوو ناوەندەیان كۆنترۆڵكرد، بەهۆیەوە سەربازێكی زۆر كوژران و دەستیان بەسەر چەك و تەقەمەنیەكانیاندا گرتووە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.