Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 17:49

گۆشتی دروستکراوی هاوشێوەی گۆشتی ئاسایی دەخرێتە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%

زانایانی بەریتانیا سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی گۆشت لە تاقیگەی پزیشکیدا، کە هاوشێوەی گۆشتیی ئاساییە و لەوانەیە بەمزووانە بخرێتە بازاڕەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەریتانی، گۆشتی دروستکراو داهێنەرانە لە تاقیگەدا پەرەی پێدراوە و دروستکراوە، لەڕووی شێوە و ڕەنگ و بۆن و تامەوە تەواو هاوشێوەی گۆشتی سروشتییە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە ئەو داهێنانە نوێیە لەسەر دەستی زانایانی زانکۆی نیوکاسڵ کراوە، کە سێ پارچەی بچووکە، هەریەکەیان کێشیان تەنها 5 گرامە، بەڵام دەکرێت ئەم داهێنانە سەرەتای دەستپێکی شێوە بازرگانییەکی نوێ بێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ڕەنگە ئەم گۆشتە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بخرێتە بازاڕ و مارکێتەکانەوە بۆ فرۆشتن.

بەپێی گوتەی ئەو زانایانەی بەشداربوون لەم داهێنانە، ئەم پارچە گۆشتانە بە ئاسانی دەکوڵێن و  بۆنیان هاوشێوەی بۆنی گۆشتی تازەی ئاساییە.

چی کونۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تاقیگەکانی DBT-3 کە ئەم گۆشتەی تێدا دروستکراوە دەڵێت: زۆر دڵخۆشین بە ئەنجامی نموونەی گۆشتە دروستکراوەکە، کە لەڕووی بۆن و پێکهاتە و زۆر شتی دیکەوە چاوەڕوانییەکانمانی تێپەڕاندووە.

هاوکات کۆمپانیای DBT-3 ئاماژەی بەوە دا کە سێ پارچەی بچووکی گۆشتیان بەرهەم هێناوە کە قەبارەیان (3.3 سم) بە (1.5 سم)ـەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.