Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:53

تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ـی 11ـی 2022 کوژرانی دوو سەربازی و برینداربوونی سێ سەربازی دیکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: دوو سەربازی تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی "چنگ - قفڵ" لە هەرێمی کوردستان کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندارن.

ڕاشیگەیاند: ئەو دوو سەربازە بەهۆی تەقەی هێزەکانی پەکەکەوە کوژراون و سێ سەربازی دیکەشمان بریندارن.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە ڕاستەوخۆ بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و هاوسۆزی خۆشیان بۆ ئەو سەربازانە دووپات کردۆتەوە کە کوژراون.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.