لەمیانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر 2022دا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر 10ی شهوی سبهی یهكشهممه 27 ی11ی 2022، بەکاتی هەرێمی کوردستان بە فیکەی ناوبژیوانی هۆڵەندی، دانی ماکێلی دەست پێدەکات.
لە گەڕی یەکەمی یارییەکاندا، بردنەوەی ئیسپانیا لە کۆستاریکا بە ئەنجامی 7-0 بوو بە دەستپێکێکی باش. لە بەرامبەردا ئەڵمانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە هەڵبژاردەی ژاپۆن دۆڕا.
ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە مێژووی مۆندیالدا پێشتر چوار جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. لەکاتێکدا ئەڵمانیا لە دوو یاریدا بردنەوەی تۆمار کردووە، ئیسپانیا لە یارییەکدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و یارییەکیش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.
ئەڵمانیا لە یارییەکانی ساڵی 1966 و 1982دا لە ئیسپانیای بردەوە. هەرچی هەڵبژاردەی ئیسپانیاشە لە مۆندیالی ساڵی 2010دا لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بردەوە. لە مۆندیالی 1994یشدا هەردوولا یەکسان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.