له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌رو له گڕوپی دووه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و وێلز له یاریگای ئه‌حمه‌د بن عه‌لی له شاری ڕه‌یان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له ئه‌نجامدا هه‌لبژارده‌ی ئێران به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن و ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی ئێران فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی وێلز، له خوله‌كی هه‌شتاوپێنجدا واین هینیسی گۆڵپارێزی وێڵز به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی و ڕێگریكردن له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ئێران، به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، خوله‌كێك به‌ر له ته‌واوبوونی كاتی زیادكراو، یاریزان رۆزبێ چه‌شمی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران تۆماركرد، به‌ر له فیكه‌ی كۆتایی یاری به چه‌ند چركه‌یه‌ك، یاریزان رامین ره‌زائیان ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می ئێرانی به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئێران بووه سێ خاڵ و وێلزیش ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری دووه‌می قۆناغی كۆمولهكانی جامی جیهانی و له‌یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌راو ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لبه‌یت له‌شاری خور روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
ئینگلته‌را له‌یاری یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره له هه‌لبژارده‌ی ئێرانی بردبۆوه‌و خاوه‌نی سێ خال بوو ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی تاكه خالێك بوو دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی وێلز یه‌كسان بو بوو ، بۆیه هه‌ردوو هه‌لبژارده له هه‌ولی گۆل تۆمار كردن و سه‌ركه‌وتن بوون له‌یاریه‌كه ، به‌مه‌ش له ته‌واوی ماوه‌ی یاریدا چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان تاقی كردوه‌و گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتری ، به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام ته‌واو بوونون و یاریه‌كه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی بێ هات و ئینگلته‌را به چوار خال پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی گرتوه‌و ئه‌مه‌ریكاش به دوو خال له پله‌ی سێیه‌م دێت .
له دوایاری ئه‌م كۆمهلهیهداو رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌مه‌ریكا روبه رووی ئێران ده‌بێته‌وه‌و ئینگلته‌راش یاری له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی وێلز ئه‌نجام ده‌دات .
هه‌ر له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌رو له گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میوانداری برده‌وه‌و له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی دوورخسته‌وه .
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ئیكوادۆر له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌رو له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیفه له ده‌وحه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
ئه‌م یاریه له میانی گڕوپی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه بوو، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان كۆدی جاكپۆ گۆڵێكی بۆ هۆڵه‌ندا تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ئیكوادۆر هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به پێشكه‌وتنی درێس پرته‌قاڵیه‌كان ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هه‌وڵی ئیكوادۆریهكان و چوار خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، یاریزان ئێنێر ڤالێنسیا گۆڵی به‌رامبه‌ری ئیكوادۆری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بوونه خاوه‌نی چوار خاڵ و له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م دێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.