Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 10:15

سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە ئێران دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەكەیان بەسەر هەڵبژاردەی وێڵز

کوردستان TV
100%

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بەسەر هەڵبژاردەی وێڵز. 
محەمەد شیاع سوودانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: پیرۆزبایی لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئێران بەسەر هەڵبژاردەی وێڵز.
سوودانی هەروەها نووسیوویەتی: هیوای سەركەوتن بۆ هەموو دۆستان و برایانی بەشداربوو دەخوازم بۆ قۆناغە چارەنووسسازەكانی مۆندیال.
جێی ئاماژەیە، ئێوارەی دوێنێ هەینی، لە میانی یارییەكانی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر 2022، هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و وێڵز رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكە بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی ئێران كۆتایی هات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.