Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:01

بەڕازیل؛ لە ڕووداوێکی تەقەکردن 14 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

 دەسەڵاتدارانی بەڕازیل ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی 25ـی 11ـی 2022 لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل کەسێک تەقەی لە دوو قوتابخانە کردووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 3 کەس گیانیان لەدەست دا و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرۆکی شارەوانی ئاراکروزە لە ویلایەتی ئێسپیریتو سانتۆ لویس کارلۆس کۆتینیۆ لە بەڕازیل ڕایگەیاند: چەکدارێک لەگەڵ کۆمەڵە کەسێکی دیکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشیان کردووەتە سەر دوو قوتابخانە، تەقەی لە ژمارەیەک تاقیگە کردووە و 2 ئافرەت کوژراون و 9 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕاشیگەیاند: پاشان گرووپەکە بەرەو قوتابخانەی دووەم ڕۆیشتوون، لەوێ چەکدارەکە تەقەی لە ئافرەتێکی دیکەی گەنج کردووە و کوشتوویەتی، هەروەها 2 کەسی دیکەشی بریندار کردووە.

ڕێناتۆ کاساگراند، پارێزگاری ویلایەتەکە ئاماژەی بەوە دا کە پۆلیس تەقەکەرەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.