Erbil 6°C پێنجشەممە 08 کانونی یەکەم 07:01

شاره‌وانی سلێمانی به‌هۆی مه‌ترسی دروستبوونی لافاو داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوایه‌كی ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كرد به‌هۆی مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو.

شاره‌وانی سلێمانی له‌ داواكارییه‌كه‌دا بۆ هاووڵاتییان ده‌ڵێت "داواکارین لە کاتی بارانباریندا هەستن بە پاکكردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان کە لەم وەرزدا بەهۆی وەرینی گەڵاو و گوڵی دار و درەختەوە تووشی داپۆشین و گیران دەبێت.

ده‌شڵێت: داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هاوکارمانبن لە پاکڕاگرتنی مەنهۆلەکانی بەردەم ماڵەکانیان بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێ نەكەوێتەوە.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و ته‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.