Erbil 11°C شەممە 03 کانونی یەکەم 06:45

شاره‌وانی بنه‌سڵاوه‌ به‌هۆی مه‌ترسی لافاو هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

شاره‌وانی بنه‌سڵاوه‌ به‌هۆی مه‌ترسی دروستبوونی لافاو هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ و داوای لێ كردن له‌ كه‌ندی بنه‌سڵاوه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌.

شاره‌وانی بنه‌سڵاوه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت "داوا له‌ هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ كه‌ندی بنه‌سڵاوه‌ دوور بكه‌ونه‌وه".

هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌شی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند "پێشبینی بارانی به‌خوڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی كه‌نده‌كه‌ هه‌یه‌".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌شناسی پێشبینی كردووه‌ له‌مشه‌و پێنجشه‌مه‌وه‌‌ شه‌پۆڵێكی بارانی به‌خوڕ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌ شاری هه‌ولێر بگرێته‌وه‌ و تا رۆژی شه‌موو به‌رده‌وامی هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی كراوه‌ 100 بۆ 200 ملیمه‌تر باران ببارێت و ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره‌ و ئه‌گه‌ری دروستبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.