Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:47

شاره‌وانی ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.. به‌هۆی مه‌ترسی لافاو له‌م شوێنانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌سنه‌زان له‌ ئاگادارییه‌كدا به‌هۆی ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو، داوای له‌ هاووڵاتییان كرد له‌ كه‌نده‌ سروشتییه‌كان و ڕێڕه‌وه‌كانی ئاوی باران دوور بكه‌ونه‌وه‌.

شاره‌وانی كه‌سنه‌زان له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت "بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ڕۆژانی هەینی و شەموو ڕێكه‌وتی 25 و 26/11/2022 پێشبینی بارانی بەردەوام و بەخوڕ دەکرێت".

ده‌شڵێت "بۆیە ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌مان دەکەینەوە بە تایبەت ئەوانەی نزیکن لە کەندە سروشتییەکان و ڕێڕەوەکانی ئاوی باران کە لەم کاتانە دووربکەونەوە لەم شوێنانە.

شاره‌وانی كه‌سنه‌زان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان و هه‌روه‌ها لە ئەگەری هەر حالەتێک و پێویست ئاگادامان بکەنەوە به‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌.

ئاگاداركردنه‌وه‌ی شاره‌وانی كه‌سنه‌زانیش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ژمارە ته‌له‌فۆنییانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

0751 460 5215

07504338254

0750 433 5703

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.