Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:04

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا عێراق دەخاتە ڕیزی خراپترین وڵاتان 

لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەكان و توندوتیژی نێوخۆپیشاندانەكان
کوردستان TV
100%

سیستمی ڕاوێژكاری گەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، عێراق و شەش وڵاتی عەرەبی لە ڕیزبەندی 21 خراپترین وڵاتی جیهان داناوە كە "پێشنیار ناكرێت" لە ماوەی ساڵی ئێستای 2022 گەشتی بۆ بكەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی دانیشتوانی جیهانی ئەمریكی، 21 خراپترین وڵاتی جیهان كە لە ماوەی ساڵی ئێستای 2022 سەردانیان كردووە، بریتی بوون لە:ئەفغانستان، بیلاڕووس، بوركینا فاسۆ، كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، هایتی، ئێران، عێراق، لیبیا، مالی، مەكسیك، میانمار، كۆریای باكوور، فەلەستین، ڕووسیا، سۆماڵ، باشووری سودان، سودان، سوریا، ئۆكرانیا، ڤەنزوێلا و یەمەن.
ئاماژەی بەمەشداوە كە عێراق لە 21 خراپترین وڵاتی جیهانە كە لە ماوەی ساڵی 2022دا سەردانیان كردووە، ئەمەش لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەكان و توندوتیژی نێوخۆپیشاندانەكاندا هاتووە كە هەڕەشەیەكی بەردەوامیان لە سەر دۆخی ئەمنی عێراق دروست كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.