Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:02

لە سووریا میلیشیا ئێرانییەكان لە ترسی بەئامانجگرتنیان خەریكی پتەوكردنی پێگەكانیانن

کوردستان TV
100%


ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ترسی بەئامانجگرتنیان و وەک ئامادەباشییەک، دەستیان کرد بە پتەوکردنی پاراستنی پێگەکانی لە گوندەوارەکانی دێرەزوور لە سووریا.
بە گوێرەی ڕوانگەکە، میلیشیا ئێرانییەکان هەستاون بە لێدانی خەندەق و بەرزکردنەوەی سەنگەرەکانیان لە دەوروبەری ناوەندی مەشق و ڕاهێنانی عەیاش،  هەروەها قایمکردنی بارەگا و خاڵەکانی میلیشیای "فاتمیوون"ی ئەفغانی سەر بە ئێران لە گوندەوارەکانی دێرەزووری ڕۆژئاوا.
ڕوانگەکە  راشیگه‌یاندووه‌، لەگەڵ جموجووڵ و پتەوکردنی سەنگەر و پێگەکەکان لە لایەن میلیشیاکانی ئێرانەوە، فڕۆکە چاودێری و جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی گوندەوارەکانی دێرەزووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەسووڕێنەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.