Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:55

وێڵز و ئێران لە میانی مۆندیالی قەتەردا رووبەڕووی یەک دەبنەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر 2022دا، سبەی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و وێڵز لە کۆمەڵەی دووەم رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

یارییەکە کاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی 25ی11ی 2022 بە کاتی هەولێر، دەست پێ دەکات و لەلایەن ناوبژیوانی گواتیمالایی، ماریۆ ئێسکۆبارەوە بەڕێوە دەبرێت.

هەڵبژاردەی وێڵز بۆ جاری دووەمە بەشداری مۆندیال دەکات و لە یەکەم یاری کۆمەڵەی دووەمدا، بە گۆڵێکی یاریزان، گارێس بێڵ کە لە کۆتا خولەکدا تۆماری کرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا یەکسان بوو.

لە دووەم یاریشدا، بڕیارە وێڵز رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران ببێتەوە کە لە یەکەم یارییدا بە ئەنجامی 6-2 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شکستی هێنابوو.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.