Erbil 11°C شەممە 03 کانونی یەکەم 06:06

زێلێنسكی:رووسیا هەوڵدەدات زستانی سارد لە ئۆكراینا بكاتە چەكێكی كۆمەڵكوژ

کوردستان TV
100%

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئوكراینا، داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی كرد لەبەرامبەر بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزە لە ئۆكراینا، وەڵامی توندی رووسیا بداتەوە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە میانی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند : 70 مووشەك لەلایەن هێزەكانی رووسیاوە ئاراستەی ئۆكراینا كراوە.
گوتیشی: هێرشەكانی رووسیا، گەڕەكەكانی نیشتەجێبوون، نەخۆشخانە و قوتابخانەكانی كردووەتە ئامانج.
سەرۆكی ئوكراینا، رووسیای بەوە تۆمەتبار كرد كە هەوڵدەدات زستانی سارد لە ئۆكراینا بكاتە چەكێكی كۆمەڵكوژ
راشیگەیاند :پلەكانی گەرما لە وڵاتەكەمان لە خوار سفرەوەیە و بە ملیۆنەها كەس بێ كارەبا و بێ ئامێری گەرمكەرەوەن و ئەمەیش تاوانێكی روونی دژبە مرۆڤایەتییە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی هەروەها داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە تیمێكی دیكە رەوانە بكات، بۆ ئەوەی ئەو زیانانە هەڵسەنگێنێت كە بەهۆی هێرشەكانی رووسیاوە، بەر ژێرخانە گرنگەكان لە ئۆكراینا كەوتوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.