Erbil 31°C یەکشەممە 15 ئەیلوول 19:23

دوا یارییه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و جامیش ده‌به‌خشرێته‌ پاڵه‌وانان

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان،  دوا یارییه‌كانی وه‌رزی 2022ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت. 
  كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی  رۆژی هه‌ینی 25 ی 11 ی 2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی حه‌وته‌م و كۆتا گه‌ڕی خوله‌كه‌،   له‌هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له‌قه‌زای عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر هێرش میوانداری زاخۆ ده‌كات. 
ده‌كات. 
رۆژی  شه‌ممه‌ی داهاتووش 26 ی 11 ی 2022، هه‌ر له‌ گه‌ڕی حه‌وته‌می خوله‌كه‌دا  قه‌ڵا رووبه‌رووی سۆلافی نوێ ده‌بێته‌وه‌. 
به‌ته‌واوبوونی ئه‌م یارییانه‌ش كۆتایی به‌یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ پاڵه‌وانی بوونى یانه‌ی زاخۆ دێت و له‌كۆتا یاری خوله‌كه‌شدا له‌مه‌ڕاسیمێكدا یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باسكه‌ی كوردستان خه‌ڵاته‌كانی خول ده‌بخێشێت به‌ پاڵه‌وانانی خول بۆ وه‌رزی 2022. 
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشداربوون و خولەکەش  به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌چوو، 21 یاریش له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا هاتە ئەنجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چوو و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان بوو.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتی بوون له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ. 
بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.