Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:10

شارەزایەكی كەشناسی: چاوەڕوان دەكرێت بارانێكی ئێجگار زۆر و بەخوڕ ببارێت 

کوردستان TV
100%

لە سنووری سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری چاوەڕوان دەكرێت بارانێكی ئێجگار زۆر و بەخوڕ ببارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە .
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە سبەی هەینی 25-11-2022 لە ئەنجامی دەستپێكردنی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی شێداری دەریای ناوەراست و هاتنی برێك شێی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەكانمان و بوونی بارستە هەوایەكی سارد ئاسمانی هەرێم بە درێژای كاتەكان دەگۆرێت بۆ هەوری نزمی تەواو لەگەڵ بارینی باران بێپچران بەدرێژای كاتەكان لەناوچە شاخاویەكاندا هەندێك كاتیش ئاستی دابارین دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەكەوێتەوە و لەگەڵ بارینی بەفر لە چیا بەرزەكاندا .
هەروەها دەڵێت: لە سەنتەری پارێزگاكان و ناوچە نزمەكانیشدا كەش زۆرینەی كات باراناوی ئەبێت ناوبەناو هەندێك كات بارانبارینەكە ئەوەستێت ، پلەكانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێرایی با زۆربەی كاتەكان مامناوەند چالاك ئەبێت بەخێرای 10 تا 25 كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا .
دەشڵێت:كاتەكانی ئێوارە بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەمە 26-11-2022 كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر تەواوی ناوچەكانمان چڕتر ئەبێت و هەورە تریشقە لەكاتە جیا جیاكاندا چالاك ئەبێت لەگەڵ زیادبوونی ئاستی دابارین بۆ لێزمە باران و دروستبوونی لافاو لەسەر رێرەوەكانی رۆشتنی ئاو بۆیە هۆشداری ئەدەینە هاوڵاتیان نزیك ئەو ناوچەو رێگایانە نەبنەوە كە لەكاتی بارانبارینی زۆردا مەترسیدارن بۆ هاتوچۆكردن و پێویستە لایەنی پەیوەندیداریش لەهەر ناوچەیەكدا ئامادەكاریان هەبێت بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەتایبەتیش لە سنوری سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری كە چاوەروان دەكرێت لەم ناوچانەدا سبەی بارانێكی ئێجگار زۆر و بەخوڕ ببارێت . 

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە ...
ئەمڕۆ  پێنج  شەممە     24 - 11- 2022  
كەش/  ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ دەست پێكردنی باران لە كاتەكانی شەو درەنگدا  لە زۆربەی ناوچەكەمان ,سەرەتا بە نمە باران دەست پێدەكات پاشان باران بارین كاریگەری زیاد ەكات  .
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10- 15) كم/ك. 
ئاراستەی با/ باكوری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبیتەوە بە تۆمارەكانی دوێنێ 
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی      25 - 11 - 2022
كەش/  باران بارین لە تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆڵێكی باران بارین سەرتاپای ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە .سەنتەری پارێزگاكان باران بارینی بە لێزمەو هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ جار لە كاتی باران بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت  . باران بارین بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی شەو درەنگ زۆرترین ڕێژەی باران بارینی پێشبینكراو لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەبێت بەفریش لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت پلەكانی گەرما بە نزیكەی 5-7 پلە روو لە نزم بوونەوە دەكات .
 پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە 5-7 پلەی سیلیزی .
خێرای با / مام ناوەند  هەندێ كات خێرای با زیاد دەكات بۆ سەرووی (25- 35) كم/ك. 
ئاراستەی با/ لە گۆڕان دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  16 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  17 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  17 پلەی سیلیزی
سۆران    :  15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  20 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 24 - 11 - 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.