ماوەی چەند ڕۆژێكە توركیا هێرشەكانی بۆ سەر كوردستانی سوریا دەستپێكردووە، لەوبارەیەوە پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی توركیا بۆ باكووری سووریا، سەلامەتی سوپای ئەمریكای خستووەتە مەترسییەوە.
شایانی باسە ئەمەریكا نزیكەی 900 سەربازی هەیە لە سوریا بەتایبەتی لە باكووری ڕۆژهەڵات، لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات كاردەكەن كە لەلایەن چەكدارە كوردەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەلەوە سەرۆكایەتی دەكرێن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی داعش.
هاوكات ڕۆژی چوارشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكانی ئەنقەرە تەنها سەرەتایەكەو دوای پەرەسەندنی هێرشەكانی تۆڵەسەندنەوە، لە كاتی گونجاودا ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەستپێدەكات.
واشنتۆن هۆشداری دەداتە ئەنقەرە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.