Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:41

سوودانی: هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی 11ـی 2022 ڕایگەیاند، هەموو هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەنەوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەبارەت بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر سنوورەکانی عێراق بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە، ئەگەر لەلایەن تورکیا یان ئێرانەوە ئەنجام درابێت.

هەر سەبارەت بە هەمان بابەت ڕاشیگەیاند: ڕێگەش نادەین هیچ کەسێک ڕەزامەندی بدات بۆ لێدانی سنوورەکانمان.

سوودانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیمان هەیە، داوای لێکۆڵینەوەمان کردووە بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بوونی هێزی فەرمی لەسەر سنوورەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی کردەوە کە پێویستە هێزی فەرمی لەو ناوچانە جێگیر بکەین تاوەکو هەموو پاساوەکان نامێنن، دوای ئەوە دەبێت ڕێوشوێنی تایبەت بگرینەبەر بۆ ئەوەی بەپێی شێوازە یاسایی و دیپلۆماسییەکان بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بوەستینەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.