بە گوژمەی زیاتر لە 770 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی ئەڵڵایی له پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەكرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه22ى11ى2022، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی ئەڵڵایی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (770،430،000)دینار كرد بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ئەڵڵایی.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییە، پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە دروستكردنی شۆستەی گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی، لەگەڵ قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چوار گەڕەك لە سنووری شارەوانیی ئەڵڵایی.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەو پرۆژانە لەسەر پلانی ساڵی 2022 و بەپێی ڕیزبەندی پرۆژەكان جێبەجێ دەكرێن و كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارۆچكەیە دەبێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.