سه‌دان هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ پاڵپشتی له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر گردبوونه‌وه‌و پشتیوانی خۆیان بۆ تانگۆ ده‌ربڕی، ئه‌ویش به‌ر له یه‌كه‌م یاری ئه‌رژه‌نتین له جامی جیهان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه كه كاتژمێر 1ى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه22ى11ى2022 له یاریگای لۆسیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هانده‌رانی ئه‌رژه‌نتین به به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌كه‌یان و به پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌و به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین گۆرانی و دروشم، هانی تیپه‌كه‌یان دا تا ئه‌نجامێكی باش له‌به‌رامبه‌ر سعودیه تۆماربكات.
ئه‌رژه‌نتینیه‌كان چاویان بڕیوه‌ته سێیه‌م نازناوی مۆندیال له مێژووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ كه لیۆنێل مێسی له پێشه‌وه‌یان دێت .
ئه‌رژه‌نتینیه‌كان چاویان بڕیوه‌ته سێیه‌م نازناوی مۆندیال له مێژووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.