Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:17

یەکەیەکی نوێ بۆ پێوانەکردنی کێشی زەوی ناسێنرا

کوردستان TV
100%

زانایانی نێودەوڵەتیی یەکەی نوێ بۆ پێوانەکردنی گەورەترین و بچووکترین شتەکانی گەردوون دەخەنەڕوو، بەپێی ئەم پێوانەیەش زەوی یەکەیەکی ستانداردی نوێی هەیە کە بریتییە لە ڕۆنا گرام.

زانایانی بەشداربوو لە 27ـەمین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی گشتی کێش و پێوانەکان ڕێککەوتن لەسەر ناساندنی یەکەکانی ronna، quetta، ronto و quecto سیستەمی یەکەکانی نێودەوڵەتی (SI).

ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوە داوە کە لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە بۆ یەکەمجارە ستانداردی نوێ زیاد دەکرێن بۆ سیستەمی یەکەکانی نێودەوڵەتی کە یەکەکانی پێوانە لە هەموو وڵاتانی جیهان بەکاردێت.

ڕیچارد براون، بەرپرسی پێوانەناسی لە تاقیگەی فیزیایی نیشتمانیی بەریتانیا باسی لەوە کرد کە یەکەی پێوانەیی ڕۆنا گرام ناسێنرا، کە ژمارەیەکە و 27 سفری بەدواوە دێت، ئەمەش بە گەورەترین یەکەی ستاندارد دادەنرێت.

باسی لەوەش کرد کە یەکە نوێیەکان دەتوانن ئاسانکاری بکەن لە پێوانەکردنی شتە گەورەکان، بۆ نموونە ئەگەر بیر لە زەوی بکەینەوە، کێشی زەوی نزیکەی 6 ڕۆنا گرامە، کە ژمارە 6ـە و 27 سفر بەدوایدا دێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.